چین رۆڵی بنیاتنەر لە گەڕاندنەوەی سەقامگیری ناوچەكەدا دەگێڕێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
كونسوڵخانەی گشتی چین لە هەولێر رایگەیاند، وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین لەگەڵ قادر نیزامی پور جێگری سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە نیودەلهی كۆبوەتەوە.
لە كۆبونەوەكەدا وانگ یی دوپاتیكردۆتەوە، چین پێشوازی لە دەستپێكردنی خولی داهاتوی گفتوگۆی نێوان ئێران و ئەمریكا دەكات بە پشتبەستن بە یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن كە لە نێوان هەردو وڵاتدا واژۆ كراوە، هەروەها ئەو كۆدەنگییەی لەسەر میكانیزمی قۆناغی داهاتوی دانوستانەكان گەیشتوەتە ئەنجام.
وەزیری دەرەوەی چین وتوشیەتی، چین وەك هاوبەشێكی ستراتیژی هەمەلایەنەی ئێران ئامادەیە بۆ درێژەدان بە هەماهەنگی بە شێوازی خۆی و لە زوترین كاتدا رۆڵی بنیاتنەر لە گێڕانەوەی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەكەدا بگێڕێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group