لە ئۆپراسیۆنێكدا لە بەغدا چەند بەرپرسێك دەستگیركران

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، تاوەكو ئێستا 12 بەرپرس و هەشت پەرلەمانتار لە چەند ناوچەیەكی بەغدا بەتایبەتی لە ناوچەی سەوز لەسەر گەندەڵی دەستگیركراون.
بەگوێرەی سەرچاوەكان ئەو كەسانەی ناویان دێت كە لە ئۆپەراسیۆنەكەدا دەستگیركراون پێكهاتون لە  موسەنا سامەڕایی، سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم، زیاد جەنابی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق و سەرۆكی پێشوی لیژنەی دەستپاكی پەرلەمان، فرحان فەرتوسی، عەلی مەعارج بریكاری وەزیری نەوت، مزر كروی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، عالیە نوسەیف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، محەمەد سەیهود، ئامۆزای محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق.
ئاماژەیان بەوەشداوە، هەریەك لە بەها نوری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، هند عەباسی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، حسنین الخفاجی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، محەمەد كەربولی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، محەمەد فەرمان، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، دەستگیركراون. 
هەر بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنیەكان، ئەو هێزانەی بەشداریان لە هەڵمەتەكەدا كردوە بریتین لە هێزێكی هاوبەشی دژە تیرۆر، بەرپەرچدانەوەی خێرا، دەستەی دەستپاكی، ئاسایشی نیشتمانی و  پۆلیسی فیدراڵی و ئۆپەراسیۆنەكە لە ناوچەی سەوزی بەغدا دەستیپێكردوە.
هەڵمەتەكە ناوچەی سەوزی بەغدا، مەدینەی سەدرو شەعب و پارێزگاكانی  موسڵ و دیالەو ئەنبار و چەند پارێزگایەكی دیكەی گرتوەتەوە و ژمارەیەك بەپرسی باڵای ئێستاو پێشوی عێراق دەستگیركراون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group