ئێران: هیچ پلانێك نییە بۆ ئەنجامدانی كۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكی

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە ڕەتیكردەوە هیچ دانوستانێك لەگەڵ ئەمریكا لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەبچێت و راشیگەیاند، هیچ پلانێك نییە بۆ ئەنجامدانی كۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكی.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران، پێكهێنانی تیمێكی تایبەت بە چاودێریكردنی جێبەجێكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لەگەڵ ئەمریكای ڕاگەیاند و ئاشكرایكرد، تیمەكە بەرپرسیارە لە چاودێریكردنی هەمو حاڵەتەكانی سەرپێچی یان پێشێلكردنی ئەو بەڵێنانەی كە لە یاداشتەكەدا هاتون، لە چوارچێوەی بەدواداچون بۆ جێبەجێكردنی لێكتێگەیشتنەكانی نێوان هەردولا.
لای خۆشیەوە، مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران ئەمڕۆ رایگەیاند، وڵاتەكەی  لەكاتی دانوستان لەگەڵ ئەمریكا پاشەكشە لەسەر بەرژەوەندییەكانی و مافەكانی ناكات، یان پرەنسیپە نیشتمانییەكانی لە هیچ هەلومەرجێكدا، جەختیشیكردەوە، پابەندبونی تاران بە پرەنسیپەكانی لە هەمو قۆناغەكانی دانوستانەكاندا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group