نەوا-
لە تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران رێوڕەسمی تایبەت بە بەخاكسپاردنی رابەری پێشوی شۆڕشی ئیسلامی عەلی خامنەیی كە بەهۆی هێرشی ئەمریكا-ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە كوژرا بەڕێوەدەچێت.
هاوكات لەگەڵ دەستپێكردنی ماڵئاوایی لە تەرمی خامنەیی، رۆژی یەكشەممە 7-5 گەلی ئێران ئامادەی نوێژكردنی بەكۆمەڵ دەبن لەسەر تەرمەكەی لە موسەڵڵای تاران.
لەسەرەتای مانگی رەمەزانی رابردو لەگەڵ دەستپێكی یەكەم هێرشی ئەمریكاو ئیسرائیل بۆ سەر تاران، خامنەیی لە بۆردومانێكدا كوژرا، لەوكاتەوە تائێستا دەسەڵاتدارانی ئێران تەرمەكەیان بەخاكنەسپاردوە، بڕیارە لەچوارچێوەی رێوڕەسمی بەخاكسپاردنیشدا تەرمەكەی بهێنرێتە عیراق و لەهەردوو شاری نەجەف و كەربەلا ماڵئاوایی یەكجاری لێبكرێت دواتر لە زێدی خۆی لەشاری مەشهەد بەخاك بسپێردێت.