نەوا-
لە راگەیەنراوێكدا دەستەی دەستپاكی فیدراڵی رایگەیاند، دەستیانكردوە بە جێبەجێكردنی یاداشتی دەستگیركردنی ژمارەیەك تۆمەتبار كە سنوری دارایی گشتیان تێپەڕاندوە.
تەئكیدیشیكردوەتەوە، ئەو دەستكەوتە بەهەوڵی هەرسێ دەسەڵاتی دادوەریی و جێبەجێكردن و یاسادانانە لەگەڵ هەوڵەكانی دەستەكەیان كە بەشێوەیەكی راستەوخۆ فەرمانەكان جێبەجێ دەكات و بەوردی چاودێری دەكرێن.
دەستەی دەستپاكی راشیگەیاندوە كە سەرجەم رێوشوێنەكان كە گیراونەتەبەر بەپێی حوكم و لەژێر چەتری یاسادا بوە كە پشتیوانی رەهای گەل هێزی كردوە بەبەری پرۆسەكەداو پشتیوانیەكی بێ سنوریی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی و سەرۆك وەزیران و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی هەیە.