وەزیری وزەی ئەمریكا: واشنتن بەردەوامە لە لاوازكردنی توانا سەربازییەكانی ئێران

6 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزیری وزەی ئەمریكا رایگەیاند، ڕێگریكردن لە ئێران بۆ بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی، ئەركی سەرەكی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكایە.
كریس ڕایت وەزیری وزەی ئەمریكا لە لێدوانێكدا رایگەیاند، ئیدارەی تڕەمپ كاردەكات بۆ لاوازكردنی توانای ئێران بۆ ترساندنی دراوسێكانی و هەڕەشەكردن لە بازرگانی جیهانی.
باسی لەوەشكرد، ئەمریكا بەردەوامە لە هەوڵەكانی بۆ دەستەبەركردنی ڕۆیشتنی نەوت و گاز و بەرهەمەكانی دیكە لە ڕێگەی گەروی هورمزەوە، بە هاوكاری ئێران یان بەبێ هاوكاری ئێران.
كریس ئاشكراشیكرد، واشنتن بەردەوامە لە لاوازكردنی توانا سەربازییە هێرشبەرییەكانی ئێران، سەرۆك تڕەمپیش هەوڵدەدات لەڕێگەی ڕێككەوتنێكی ئاشتیانە كۆتایی بە ململانێكان بهێنێت، بەڵام گەیشتن بەم كارە پێویستی بە دو لایەن هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group