زەیدی لیژنەیەكی تایبەتی بۆ كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانی لەعیراق پێكهێنا

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق رێنمایی دەركردوە بەپێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەتمەند بۆ پەیوەندیكردن لەگەڵ لایەنی ئەمریكی بەمەبەستی دیاریكردنی شێوازی داهاتوی پەیوەندییە سەربازییەكانی نێوان هەردوو وڵات وەك ئامادەكارییەك بۆ كشانەوەی تەواوەتی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە رۆژی 30/9دا بەشێوەیەك كە سەپاندنی دەسەڵاتی تەواوی هێزە عیراقییەكان بەسەر خاك و ئاسمانی وڵاتدا مسۆگەر بكات.
ئەم رێكارانەش دوای گفتوگۆكانی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق و پیت هیگسێت وەزیری جەنگی ئەمریكا هاتوە كە لە بارەگای وەزارەتی جەنگی ئەمریكا ئەنجامدراوە گەیشتنە لێكتێگەیشتنێكی رون بۆ بەردەوامبون لەگۆڕینەوەی زانیاریی هەواڵگری بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group