نەوا-
وەزارەتی ناوخۆی سوریا ئاشكرایكرد كە چەندین چەك و تەقەمەنیان دەستبەردا گرتوە كە لەسەر سنوری عیراقەوە چونە ناو خاكی وڵاتەكەیانەوە.
وەزارەتی ناوخۆی سوریا ئاماژەشیكردوە،، ئەم چەكانە كە موشەكی دورمەودا، دژە زرێپۆش و درۆن لەخۆدەگرێت بڕیاربوە لە عیراقەوە بەناو خاكی سوریادا رەوانە بكرێت بۆ حزبوڵڵای لوبنان.
حكومەتی نوێی عیراق بە سەرۆكایەتی عەلی زەیدی لەهەوڵی داماڵینی چەكی گروپەكاندایە، بۆ ئەو مەبەستەش پێشتر رایگەیاند كە تا چەند مانگی داهاتو نابێت گروپی چەكدار لەعیراقدا بمێنێت و پێویستە چەكەكانیان رادەستی دەوڵەت بكەن.