نەوا-
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردەوە، پەرلەمانی فەرەنسا پڕۆژە یاسایەكی پەسەند كردوە كە بەكارهێنانی سۆشیال میدیا بۆ تەمەنی خوار 15 ساڵ قەدەغە دەكات، ئەم بڕیارە لەمانگی ئەیلولی داهاتوەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە بەئامانجی پاراستنی تەندروستی دەرونی و جەستەیی منداڵان و مێردمنداڵان.
بەپێی یاساكە گۆڕانكاریی بەسەر كاركردنی پلاتفۆرمە دیجیتاڵەكاندا دێت بەجۆرێك كۆمپانیاكانی تەكنۆلۆجیاو خاوەنی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ناچار دەكرێن سیستمێكی توندو متمانەپێكراو بۆ سەلماندنی تەمەنی بەكارهێنەران دابمەزرێنن.
هەروەها بەپێی یاساكە بەكارهێنانی ئامێرەكان و سۆشیال میدیا لە ناو قوتابخانە ناوخۆییەكانیشدا بە تەواوی رێگرییان لێ دەكرێت.