لێبوردنی نێودەوڵەتی: نابێت حكومەتی ئێستای سوریا كار بە یاساكانی بەعس بكات

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی سەبارەت بە كاركردنی حكومەتی كاتی دیمەشق بە یاسای بەعس  بڵاویكردەوە، حكومەتی كاتی دیمەشق بە ئێستاشەوە بۆ كپكردنی ئازادیی رادەبرین كار بە (یاسای تاوانە ئەلكترۆنییەكان)ی سەردەمی رژێمی بەعسی روخاو دەكات، لەنێوان مانگەكانی كانونی دوەم و حوزەیرانی 2026دا پێنج كەیسی ئەو رۆژنامەنوسانەیان تۆماركردوە كە دەستبەسەر كراون.
ئاماژەشیكردوە، ئەم دەستبەسەركردنانە لێدانە لە شكۆی دەوڵەت و هێشتا دوو رۆژنامەنوس روبەڕوی كەیسی دادگایی كراونەتەوەو پێشێلكاریی بەرامبەریان بەردەوامە، پێویستە تۆمەتەكان لەسەر ئەو رۆژنامەنوسانە لاببرێن كە بەهۆی بەكارهێنانی مافی قسەكردن و ئازادیی رادەربڕینەوە دەستگیركراون نابێت حكومەتی ئێستا بە یاساكانی سەردەمی رژێمی بەعس كار بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group