ترەمپ و نەتانیاهو لە واشنتۆن پرسی ئێران تاوتوێ دەكەن

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
رۆژنامەی تایمزی ئیسرائیل ئاشكرایكردوە، بنیامین نەتانیاهو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بۆ دیدار لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاو تاوتوێكردنی پرسی كۆماری ئیسلامی سەردانی واشنتۆن دەكات و بەر لە گەشتكردنیشی بۆ ئەمریكا سەردانی بنكەی ئاسمانی نێڤاتیمی لە نزیك بێرشێبار كرد.
هەر لەوبارەیەوە بڵاوكرایەوە، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رۆژی سێشەممە 28-7 لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ كۆدەبێتەوە بەشداری لە مەراسیمی پرسەو یادكردنەوەی لینزی گراهام دەكات، هەروەها پرسی چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ هەڕەشەكانی كۆماری ئیسلامی و بریكارەكانی چاوەڕوان دەكرێت یەكێك بێت لە تەوەرە سەرەكیەكان و وتوێژەكانیان لە ئەمریكا.
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل پێشتریش لەگەڵ كەناڵی فۆكس نیوز باسیلەوەكرد بوو: شەڕی ئێستا لەگەڵ كۆماری ئیسلامی كاتێك كۆتایی دێت كە كۆماری ئیسلامی ئێران بڕوخێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group