ئێران هەڕەشەی لێدان لە ژێرخانی وزەی ئەمریكاو ئیسرائیل دەكات

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
بە گوێرەی سەرچاوەكانی میدیای ئێران بەرپرسێكی باڵای ئێرانی وتویەتی، ژێرخانە گرنگەكانی وزەی ئەمریكاو ئیسرائیل دەكەن ئامانج و پلانی گشتگیریان ئامادە كردوە بۆ وەڵامدانەوەی هەر ئەگەرێكی سەركێشی ئەمریكا، ئەوانەشی باس لە ئەگەری هێرشی ئەمریكاو ئیسرائیل دەكەن بۆ سەر ژێرخانی وزەی ئێران رێگایەكە لە رێگاكانی سەركێشی.
جێی ئاماژەیە، ئەم وەڵامدانەوەیە دوای ئەوە هاتوە كە راپۆرتە میدیاییەكان وتەیان لە زاری بەرپرسانی باڵای ئیدارەی ئەمریكا گواستۆتەوە كە جەختیانكردوەتەوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پلانێكی پەسەند كردوە بۆ جێبەجێكردنی هێرشی بەرفراوان لە دژی ئێران كە وردە وردە رێگە خۆش دەكات بۆ لاوازكردنی ئەو وڵاتە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group