كورتولموش: سەردەمێكی نوێی خوشك و برایەتی لە توركیا دەستپێدەكات

59 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
نوعمان كورتولموش سەرۆكی پەرلەمانی توركیا لە مەراسیمێكدا ئاماژەی بەوەكرد، لەتوركیا سەردەمێكی نوێی خوشك-برایەتی دەستپێدەكات، بەهیوان چیتر دەنگی چەك و بۆمب لە چیاو دەشتەكانی ئەم وڵاتە نەبیسترێت، لە هەمو گۆشەیەكی ئەم وڵاتەدا گۆرانی دەربارەی ئاشتی، یەكڕیزی، تەبایی و خوشك و برایەتی دەوترێتەوە.
وتیشی: لەچارەسەری پرسی كورددا گەیشتونەتە قۆناغی كۆتایی و هیوادارن بەڕێككەوتنی هەمو پارتەكانیان پرۆسەی هەواركردنەوەی یاسایی بگەیەننە ئەنجام، ئەوەی گرنگە ئەوەیە كە دەرگا بە ڕوی سەردەمێكی نوێدا بكرێتەوە لە سەردەمی نوێدا جێی چەك نابێتەوە، جێی شەڕ نابێتەوە، جێگەی دوبەرەكی نابێتەوە، بەهیچ شێوەیەك جێگەی تۆ توركیت و من كوردم‌ نابێتەوە. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group