سەرۆكی ئەمریكا هێرشە گەورەكەی سەر ئێرانی هەڵوەشاندەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە پەیامێكی تروس سۆشیال رایگەیاند، فەرمانی راگرتنی هێرشێكی سەربازیی گەورەی بۆ سەر ئێران دەركردووە، ئەمەش دوای ئەوەی لایەنی ئێرانی و چەند وڵاتێكی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست داوای دەرفەتیان كردووە بۆ گەیشتن بە رێككەوتن.
ترەمپ ئاماژەی بەوەشدا، سوپای ئەمریكا لە ئامادەباشی تەواودایە و هێزێكی سەربازیی وای كۆكردووەتەوە كە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە وێنەی نەبووە. 
ئاشكراشیكرد، هۆكاری راگرتنی هێرشەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئێران و وڵاتانی ناوچەكە داوای كاتیان كردووە بۆ جێبەجێكردنی چوارچێوەی رێككەوتنێك.
ئەمە لە كاتێكدایە، شەوی ڕابردوو جیهان چاوەڕێی هێرشێكی بەرفراوانی سەربازیی ئەمریكا و ئیسرائیل بوو بۆ سەر وێستگەكانی وزە و كارەبای ئێران، بەڵام سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تروس سۆشیاڵ هەڵوەشاندنەوەی هێرشەكەی ڕاگەیاند.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group