"هیچ بەڵگەیەك لەبەردەستدا نییە لە خاكی عێراقەوە هێرش كرابێتە سەر وڵاتانی دراوسێ"
2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
سەباح نوعمان وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایگەیاند، هیچ بەڵگەیەك لەبەردەستدا نییە لەسەر ئەوەی لە خاكی عێراقەوە هێرش كرابێتە سەر وڵاتانی دراوسێ، ئەمەش دوای ئەوە هات كە سعودیە لە وەڵامی هێرشی میلیشیاكان بۆ سەر بەرژەوەندییەكانی، چەند بارەگایەكی ئەو گرووپانەی بەهاوكاری ئەمریكا بۆردومان كرد.
باسی لەوەشكرد، لە ئێستادا دامەزراوەی ئەمنی سەرقاڵی ئامادەكردنی پلانێكی ئەمنی تۆكمەیە بۆ ڕێگریشیكردن لە دووبارەبوونەوەی دەستدرێژییەكان و پاراستنی تەواوەتی سەروەریی عێراق.
جەختیشی كردەوە، هێزە ئەمنییە فەرمییەكان بە تەنیا بەرپرسن لە دۆسیەی ئەمنی و ڕێگە بە بوونی هیچ چەكێك لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت نادەن.
سەباح نوعمان ڕوونیشی كردەوە، سەردانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، عەلی زەیدی بۆ بارەگای دەستەی حەشدی شەعبی و گوێگرتنی لە شیكارییەكی ورد سەبارەت بەو هێرشانەی كرابوونە سەر كارمەندانی دەستەكە لە چەند پارێزگایەكدا، سەلمێنەری ئەوەیە كە حەشدی شەعبی بەشێكی ڕەسەنە لە سیستەمی بەرگریی نیشتمانی.
داواشی كرد، بەڵگە پێشكەش بكرێن سەبارەت بەو بانگەشانەی ئاماژە بە ئەنجامدانی هێرش لە ناوخۆی عێراقەوە دەكەن
وتیشی،ە تا ئێستا هیچ لایەنێك هیچ بەڵگەیەكی پێشكەش نەكردووە كە ئەوە بسەلمێنێت، جەختیشی كردەوە كە حكومەت ڕێگە بە هیچ ڕەفتارێكی تاكەكەسی لە ناوخۆوە نادات، و لە هەمان كاتدا هیچ پێشێلكارییەكیش كە لە دەرەوەی سنوورەكانەوە بێت قبوڵ ناكات.