بەقائی: رێككەوتنی مەككە بە دژایەتیكردنی ئێران سەیر ناكەین

50 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، رێككەوتنی مەككە ئەنجامی ئەو تێگەیشتنەیە كە وڵاتانی ناوچەكە بۆیان دەركەوتوە، بەدیهێنانی ئاسایش لە رێگەی ئەمریكاوە چارەسەر نییە، داواش لە وڵاتان دەكەن پەیوەندییەكان، متمانەو ئاسایشی خۆیان بەهێز بكەن.
بەقائی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتیشی: ئێران هیچ پاساوێكی بەدەستەوە نییە بۆ ئەوەی رێككەوتنی نێوان توركیا، سعودیەو پاكستان بە ئاڕاستەی دژایەتیكردنی خۆی سەیر بكات، ئێران بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەلماندوە كە بەشداریكردنی لە پەیماننامە نێودەوڵەتییەكاندا پشت بە بەرژەوەندییە نیشتمانییەكانی دەبەستێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group