فەرماندەیەكی سوپای پاسداران: رەوشی فڕۆكەوانەكانمان لە قەتەر خراپە

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
محەمەد باقر زادە فەرماندەی سوپای پاسداران رایگەیاندوە، دۆخی تەندروستی ئەو فڕۆكەوانە ئێرانیانە خراپە كە لە قەتەر دەستبەسەرن.
ئاژانسەكانی ئێران لەزاری فەرماندەكەی سوپای پاسدارانەوە بڵاویكردوەتەوە، داوا لە قەتەر دەكەن فڕۆكەوانە دەستبەسەركراوەكان بگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە چونكە لەناو دەریادا راگیراون و دۆخی تەندروستیان خراپە.
باقر زادە وتوشیەتی، ئەو شوێنەی فڕۆكەوانەكانی تێدا دەستبەسەركراون گونجاو نییە، داواشیان لە لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سور كردوە فڕۆكەیەكی فریاگوزاری رەوانەی قەتەر بكات بەمەبەستی خێراكردنی گەڕانەوەی فڕۆكەوانە بریندارو نەخۆشەكان بۆ ئێران.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group