كورتوڵموش: كەس ناتوانێت رۆڵەكانی گەل لەسەر ناسنامەی نەتەوەیی بكاتە دوژمن

57 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
نوعمان كورتوڵموش سەرۆكی پەرلەمانی توركیا ئاماژەی بەوە كرد، لەسەرەتای سەدەی دوەمی كۆماردا دەرگایەكی نوێ كراوەتەوەو ئیدی كەس ناتوانێت رۆڵەكانی گەلەكەیان لەسەر بنەمای ناسنامەی نەتەوەیی بكاتە دوژمنی یەكتر.
كورتوڵموش وتیشی: چیتر كەس ناتوانێت هاوڵاتیانیان بەهۆی جیاوازی مەزهەب و رێبازەوە لە یەكتر جیا بكاتەوە وەك چۆن 50 ساڵی سەدەی یەكەمیان بەهۆی شەڕەوە بەفیڕۆچو هەزاران كەسیان كوژران هەزاران مرۆڤ مردن و روبەڕوی زیانێكی گەورەی دارایی بونەوە، بەڵام ئێستا دەرگایەكی نوێ كراوەتەوەو لە سەرەتای رێگایەكی نوێدان، لەم رێگایەدا نە جێگەی جیاكاری هەیەو نە جێگەی جوداخوازی، دەبێت هەمو مرۆڤەكان و تەواوی هاووڵاتیان وەك مرۆڤی خاوەن شكۆ ببینرێن كە یەكسانن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group