موحبی: قبوڵكردنی مەرجەكانی ئێران تاكە رێگەیە بۆ كردنەوەی هورمز

53 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
حسێن موحبی وتەبێژی سوپای پاسداران رایگەیاند، گەڕانەوەی ئەمریكا بۆ یاداشتی لێكتێگەیشتن و قبوڵكردنی مەرجەكانی ئێران تاكە رێگەیە بۆ كردنەوەی گەروی هورمز بە پێچەوانەوە بە هیچ شێوەیەك ناكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، هیچ كەشتییەكی جەنگی لەناو كەنداو بونی نییەو سەرجەم كەشتییە جەنگییەكانی ئەمریكا لانیكەم 400 كیلۆمەتر لە گەروەكە دوركەوتونەتەوە، هەروەها رێڕەوی ئاوی نێوان ئێران و عومان لەژێر كۆنتڕۆڵی تەواوی ئێراندایەو هیچ كەشتییەك بێ مۆڵەت تێپەڕ نابێت.
وتەبێژی پاسداران ئاشكراشیكرد، لەگەڵ عومان گەیشتونەتە رێككەوتن سەبارەت بە پشكی هەردو وڵات لە ئاوەكان و داهاتەكانی گەروەكە، بەڵام دەستوەردان و ئاستەنگەكانی ئەمریكا پرۆسەكەی دواخستوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group