ژمارەیەك پارەو موڵكی تری جومەیلی دەستیبەسەردا گیرا

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق دەستبەسەرداگرتنی حەوت ملیار دینار، پێنج ملیۆن و نیو دۆلاری ئەمریكی و 35 خانوی لەدۆسییەی عەدنان جومەیلی بریكاری وەزارەتی نەوت راگەیاند.
لە راگەیەنراوەكەدا دادوەر زیا جەعفر دادوەری لێكۆڵینەوەی دادگای تاوانەكانی روبەڕوبونەوەی گەندەڵی رایگەیاندوە: دوای ئەو لێكۆڵینەوانەی لەگەڵ بەڕێوەبەری نوسینگەی عەدنان جومەیلی كراوە دەست بەسەر بڕێكی زۆر پارە، خانوبەرەو ئۆتۆمبێلی تایبەت بە ناوبراودا گیراوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، لێكۆڵینەوەكە بوەتەهۆی دەستبەسەرداگرتنی بڕی حەوت ملیار دیناری عیراقی، لەگەڵ پێنج ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری ئەمریكی، سەرەڕای دەستبەسەرداگرتنی 35 خانو و شەش ئۆتۆمبێل.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group