ترەمپ: ئێران وڵاتێكی شكستخواردوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە پۆستێكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا وتویەتی، ئێران هێزە دەریایی و ئاسمانییەكانی نەماوەو دراوەكەی لەناوچوە كە تەنانەت ناتوانن موچەی پۆلیسەكانیان بدەن و رێژەی هەڵاوسان لەم وڵاتەدا 300%یە، هەروەها سەركردەكانیان ناتوانن چیتر رێبەرایەتیی وڵاتەكەیان بكەن.
ئەوەشی خستۆتەڕو، ئێران زیاتر لە 100 هەزار هاوڵاتی خۆی كوشتوەو دەبێت بێزار بن لەو تاوانە بەردەوامانەی كە ئەنجامی دەدەن، راشیگەیاند كە ئێران بە فەرمی نەتەوەیەكی لەبەریەك هەڵوەشاوەو شكستخواردوە.
جێی ئاماژەیە ئەم لێدوانەی ترەمپ دوای ئاڵۆزییەكانی رۆژانی رابردو دێت كە هێزە ئەمریكیەكان چەند بنكەیەكی موشەكهاوێژی ئێرانیان بە ئامانج گرت و لە بەرانبەردا ئێران بە موشەك هێرشی كردە سەر وڵاتی ئوردن.




شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group