"گەرووی هورمز هەرگیز ناكەوێتە ژێر هەژموون و كۆنتڕۆڵی ئێرانەوە"

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ڕایگەیاند، سەرەڕای بەردەوامیی هێرشەكانی تاران بۆ سەر كەشتییە بازرگانییەكان، بەڵام كۆنتڕۆڵی گەرووی هورمزی لەدەستداوە.
ماركۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، هێزەكانی ئەمەریكا هەر سەرچاوەیەك دەكەنە ئامانج كە هەڕەشە لە هێزەكانیان و هاتوچۆی ئاوی و بازرگانیی جیهانی لە گەرووی هورمز بكات.
دووپاتیشیكردەوە، ئەو ڕێڕەوە ئاوییە بە كراوەیی دەمێنێتەوە و هەرگیز ناكەوێتە ژێر هەژموون و كۆنتڕۆڵی ئێرانەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا باسی لەوەشكرد، یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی پێشوو بە فەرمی كۆتایی هاتووە و كارا نەماوە، واشنتۆنیش بەردەوام دەبێت لە هێشتنەوەی ڕژێمی ئێران لەژێر فشاری تونددا، ئەوەش بە ئامانجی ڕێگریكردن لە دەستڕاگەیشتنی تاران بەو سەرچاوە داراییانەی كە بۆ پارەداركردنی گروپە چەكدارەكان و چالاكییەكانیان بەكاریان دەهێنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group