حەج و عومرەی عیراق: پرۆسەی تیروپشكی ئەمساڵ تایبەت دەبێت بە بەساڵاچووان

60 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
دەستەی باڵای حەج و عومرەی عیراق ئەنجامدانی پرۆسەی تیروپشكی ئەلكترۆنی بۆ دیاریكردنی حاجییان راگەیاند.
بەپێی راگەیەندراوێكی رەسمیی دەستەكە پرۆسەی تیروپشكە ئەلكترۆنییەكە بۆ هەڵبژاردنی ئەو هاووڵاتییانەیە كە فەریزەی حەج بۆ ساڵانی (2027ی تەكمیلی، 2028، 2029 و 2030) ئەنجام دەدەن.
ئاماژە بەوەشدراوە، پرۆسەكە بە سەرپەرشتی دادوەرانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمان، ئەنجومەنی پارێزگاكان و نوێنەرانی لایەنە پەیوەندیدارەكان بەڕێوەدەچێت.
دەستەی حەج و عومرە جەختی كردووەتەوە، ئەم رێكارە ئەلكترۆنییە بۆ دەستەبەركردنی شەفافیەت، دادپەروەری و رەخساندنی دەرفەتی یەكسانە، هاوكات رێگری لە هەر دەستوەردانێك لە ئەنجامەكاندا دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group