وتەبێژی سوپای پاسداران: خاڵە لاوازەكانی ركابەرەكانمان دەستنیشان كردوە

53 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
محەمەد ئەكرەمینیا وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران بە ئاژانسەكانی وڵاتەكەی راگەیاندوە: سوپاكەیان ئەزمونی مەیدانی بەنرخی بەدەستهێناوەو توانیویەتی خاڵە لاوازەكانی ركابەرەكەی دیاری بكات ئەم دۆخە ئاستی ئامادەیی و متمانەی هێزەكانی بۆ روبەڕوبونەوەی هەر هەڕەشەیەك بەرزكردوەتەوە.
ئەكرەمینیا وتوشیەتی، سوپای پاسداران كەرەستەی نوێ بەكاردەهێنێت سیستمی پێشكەوتوی هەیە كە لە هەردوو ئەركی بەرگری و هێرشبردن بەكاردەهێنرێن، بەرهەمهێنانی ئەو كەرەستانەش بەخێرایی و بە چڕی بەردەوام بوە بەمەش كۆگایەكی ستراتیژیی گەورەی بۆ سوپای ئێران دابینكردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group