پەرلەمانتارێكی عیراق: لە پرۆژەی بودجەدا چەند مەرجێكی قورس بۆ هەرێم دانراون

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لەبارەی رەشنوسی بودجەی 2027 میوانداریی فالح ساری وەزیری دارایی فیدراڵی كرد، دوای كۆبونەوەكە دانەر عەبدولغەفار ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تائێستا رێككەوتن لەسەر بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان نەكراوە، بەڵام وەك نوێنەرانی كورد جەختیانكردوەتەوە دەبێت بەپێی دەستورو یاسا پشكی هەرێم لە بودجە دیاری بكرێت، داواشیانكردوە ئەو ستەمەی كراوە دوبارە نەبێتەوەو بەشێوازێكی دادپەروەرانەو بێجیاكاری، مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بكرێت.
ئەو پەرلەمانتارە وتوشیەتی: چەند مەرجێكی قورس دانراون بۆئەوەی هەرێم ناچار بكەن نەتوانێت پابەند بێت، لەوانە پرسی رادەستكردنی 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، هەروەها بڕی تەرخانكراو بۆ تێچوی دەرهێنانی نەوت زۆر كەمە بەوەش هەرێم ناتوانێت ئەو بڕە نەوتە بەرهەم بهێنێت، ئەمەش بوەتە یەكێك لە كێشە سەرەكییەكان و رێگرە لە بەردەم گەیشتن بە رێككەوتن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group