لە كۆنگۆ پەتای ئیبۆلا زیاتر تەشەنە دەسێنێت

4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، بەپێی ئامارەكانی تەندروستی كۆماری كۆنگۆی دیموكرات ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی ئیبۆلا گەیشتوەتە سەرو 10 هەزار كەس، نیگەرانییەكانیش لەبارەی مەترسی بڵاوبونەوەی خێرای ڤایرۆسەكە بۆ سەر وڵاتانی دیكەی كیشوەری ئەفریقا بەشێوەیەكی بەرچاو روی لە زیادبون كردوە.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەكان، تائێستا 10 هەزارو 60 كەس توشی پەتای ڤایرۆسەكە بون و لەو ژمارەیەش چوار هەزارو 887 كەسیان گیانیانلەدەستداوە، پزیشكانیش جەختیانكردوەتەوە، كە كۆنترۆڵكردنی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی ئیبۆلا تەنها لە رێگەی گرتنەبەری كۆمەڵێك هەنگاوی خێراو هەمەلایەنەوە دەكرێت.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group