ئێران رەشنوسی رێككەوتنێكی نوێ تاوتوێ دەكات

4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

بەرپرسێكی ئاگادار لە دانوستانەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران ئاشكرایكردوە، ئێران سەرقاڵی تاوتوێكردنی رەشنوسی رێككەوتنێكی نوێیە كە لەلایەن نێوەندگیرانی قەتەرییەوە پێشكەش كراوە بەمەبەستی كۆتاییهێنان بەجەنگی ئەمریكا-ئیسرائیل دژی ئێران، پێشبینیش دەكرێت تا كۆتایی ئەم هەفتەیە تاران وەڵامی خۆی بنێرێت.
ئاژانسەكان لەزاری بەرپرسێكی ئاگادار لە دانوستانەكان رایگەیاندوە، نێوەندگیرە قەتەرییەكان سەرەتای ئەم هەفتەیە رەشنوسی رێككەوتنەكەیان رادەستی ئێران كردوە، دەسەڵاتدارانی ئێران پێش دیاریكردنی هەڵوێستی كۆتایی سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە پێشنیازەكە.
جێی ئاماژەیە پێش كۆبونەوەی هاوپەیمانی مەككەو ئێران كە لە تاران بەڕێوەچو مەترسی و نیگەرانی هەبو لە ئەگەری دەستپێكردنەوەی هێرشەكان بۆ سەر ئێران لەم هەفتەیەدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group