سۆمۆ رەتیكردەوە بەڕێوەبەری كۆمپانیاكەیان دەستیلەكاركێشابێتەوە

52 خولەک پێش ئێستا عێراق

كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) لە راگەیەنراوێكدا ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە كە باس لە دەستلەكاركێشانەوەی عەلی نزار شەتری بەڕێوەبەری كۆمپانیاكە دەكات.

راشیگەیاندوە، ئەو هەواڵانەی لەوبارەیەوە بڵاوكراونەتەوە ناڕاستن و پشتیان بە زانیاری دروست نەبەستوە، داوا لە كەناڵەكانی راگەیاندن و تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی دەكەین بە وردییەوە مامەڵە بكەن لە گواستنەوەی هەواڵەكانیاندا بۆئەوەی متمانە لەدەستنەدەن، هەروەها پشت بە سەرچاوە فەرمییەكان وەربگرن، چونكە بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە هەواڵانە چەواشەكردنی رای گشتییەو لەكەداركردنی ناوبانگی كەسایەتییە گشتییەكان و كۆمپانیاكەیانە.

كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) ئاماژەشیكردوە كە بەمافی خۆیانی دەزانن سكاڵا تۆمار بكەن بەرامبەر بەو كەسانەی لەپشت ئەم جۆرە هەواڵە نادروستانەوەن.







شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group