نەوا-
كۆبونەوەی سەركردەكانی كۆمەڵەی وڵاتانی باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیا كە بە (ئاسیان) ناسراوە لەمانیلای پایتەختی فلیپین بۆ تاوتوێكردنی رێگاكانی بەرەنگاربونەوەی هەڕەشە ئەمنییەكانی سەر ئاستی هەرێمیی و بەهێزكردنی ئابوری لەنێوان وڵاتانی ناوچەكەدا دەستیپێكرد.
فێردیناند ماركۆس سەرۆكی فلیپین لە سەرەتای كۆبونەوەكەدا رایگەیاند، بەهۆی گرژییە جیۆسیاسییەكان دۆخی نادڵنیایی ئابوری، گۆڕانی ئاوهەوا، تەكنەلۆژیا نوێیەكان و هەڕەشەكان شێوەیەكی خێرا ناوچەكە روبەڕوی ئاڵنگاریی زۆر كردوەتەوە.
ماركۆس جەختی كردەوە كە هیچ وڵاتێك ناتوانێت بە تەنها روبەڕوی ئەو ئاڵنگارییانە ببێتەوەو پێویستە وڵاتانی ئەندام لە ئاسیان بەشێوەی هاوبەش هەنگاو بنێن بەمەبەستی گەیشتن بە ئامانجەكانیان، هەروەها پێشهاتەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بونەتە هۆی پەككەوتنی گواستنەوەی وزەو دابینكردنی خۆراك.