ئوراڵئۆغڵو: پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان بەبێ دواكەوتن جێبەجێ دەكرێت

16 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
عەبدولقادر ئوراڵئۆغڵو وەزیری گواستنەوەو ژێرخانی توركیا رایگەیاند، پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان كە لە بەندەری فاوی عیراقەوە بە توركیادا درێژ دەبێتەوە بۆ ئەوروپا بەبێ دواكەوتن جێبەجێ دەكرێت.
ئوراڵئۆغڵو لە دوەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتیی عیراق بۆ گواستنەوەو فڕۆكەخانەكان و خزمەتگوزارییە لۆجستییەكان كە لە بەغدا بەڕێوەدەچێت جەختیكردەوە كە ژێرخانی گواستنەوە، گرنگییەكی زۆری هەیە، نەك تەنها بۆ گەشەپێدانی ئابوریی وڵاتان، بەڵكو بۆ تەواوكاریی هەرێمیی و هاریكاریی نێودەوڵەتی.
ئاماژەی بەوەشدا كە رێگای گەشەپێدان بە یەكێك لە دیارترین دیدگای هاوبەشی نێوان توركیاو عیراق دادەنرێت و هەردوو وڵات هەوڵدەدەن میكانیزمێكی نوێی پارەداركردن لەچوارچێوەی پڕۆژەكەدا جێبەجێ بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group