نەوا-
عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەگەڵ باڵیۆزانی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا لە عیراق كۆبوەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لەكۆبونەوەكەدا پەیوەندییەكانی عیراق و ئاسۆكانی پەرەپێدانیان تاوتوێكراون لەسەرجەم بوارەكاندا.
زەیدی لە كۆبونەوەكەدا تەئكیدیكردوەتەوە كە حكومەت كاردەكات لەسەر بونیاتنانی ناسنامەیەكی نوێی ئابوری بۆ وڵات كە سەقامیگری ئەمنی و سیاسی بەرجەستە دەكات، پاشەكشەش ناكات لەسەر رێگای بنبڕكردنی گەندەڵی و رێگە نادات چەك لەدەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتدا بێت، هاوكات سورە لەسەر رێگریكردن لەبەقاچاغبردنی نەوت لەسەرتاسەری عیراقدا پارێزگاری لە مافە دەستورییەكانی سەرجەم گەلی عیراقیش دەكات.
لەبارەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان زەیدی لە كۆبونەوەكەدا تەئكیدی كردوەتەوە كە كورد بەشێكی رەسەنی گەلی عیراقن حكومەتی فیدراڵی سورە لەسەر گەرەنتیكردنی مافەكانیان و داواكارییەكانی ژیانیان وەك ئەوەی پەرۆشە بۆ مافی سەرجەم هاوڵاتیانی پارێزگاكانی تر .
سەرۆك وەزیرانی عیراق راشیگەیاندوە كە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی كە جەختیكردوەتەوە لێپرسراوێتی حكومەتی فیدراڵیە كە كۆنترۆڵی سنورەكان بكات لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی فیدراڵی و سوپای عیراقەوە هەروەها سامانی نەوتیش لەژێر دەسەڵاتی فیدراڵیدا بێت وەك ئەوەی لە دەستوردا هاتوە.
لایەن خۆشیانەوە باڵیۆزانی وڵاتانی ئەوروپا پشتیوانی خۆیان بۆ هەوڵەكانی عەلی زەیدی دوپاتكردوەتەوە.