نه‌وا
عه‌باس عه‌رداوى شیكه‌ره‌وه‌ى سیاسى دیارى عیراقى ده‌ڵێت "ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له میحوه‌رى به‌رگرییه‌وه له‌ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشور هه‌ڵبێت به‌ره‌و ناوچه‌كانى باكور به‌تایبه‌تى ناوچه جێناكۆكه‌كان و دانانى بنكه‌ى سه‌ربازیش له‌و ناوچانه به‌دیهێنانى خه‌ونى كوردییه بۆئه‌وه‌ى كه‌ركوك بخرێته‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان".
ئه‌و شیكه‌ره‌وه سیاسیه ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشور نه‌یتوانى سه‌قامگیر بێت، ئێستا به‌دواى شوێنگهرهوهدا ده‌گه‌ڕێت بۆئه‌وه‌ى له میحوه‌رى به‌رگرى دوربكه‌وێته‌وه و به‌دواى ئه‌و ناوچانه‌دا ده‌گه‌ڕێت، كه گه‌یشتن پێیان قورسه بۆئه‌وه‌ى بنكه سه‌ربازیه‌كانى بپارێزێت.
وتیشى "دامه‌زراندنى بنكه‌ى سه‌ربازى له‌ناوچه جێناكۆكه‌كاندا ئامانجى سیاسى له‌پشته‌وه‌یه به‌تایبه‌تى كه خه‌ونى كوردى هه‌یه بۆ كۆنترۆڵكردنى كه‌ركوك، هه‌روه‌ها كۆنترۆڵكردنى نه‌وت و دزه‌پێكردنى و قۆستنه‌وه‌ی داهاتى خاڵه سنوریه‌كان".
عه‌باس عه‌رداوى باسى له‌وه‌شكردوه، لایه‌نى ئه‌مریكى ناكۆكییه سیاسییه‌كان له‌ناوچه جێناكۆكه‌كاندا ده‌قۆزێته‌وه بۆئه‌وه‌ى بنكه سه‌ربازیه‌كان له‌و ناوچانه‌دا دروستبكات بۆ ئه‌و هێزانه‌ى له سوریاوه ده‌كشێنه‌وه.