وەرگەڕانی تانكەرێك قوربانی لێكەوتەوە

11/02/2019

 

بەهۆی وەرگەڕانی تانكەرێك لە سنوری قەزای چەمچەماڵ كەسێك گیانی لەدەستدا.
پۆلیسی هاتوچۆی چەمچەماڵ لە رێگەی پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك بڵاویكردەوە، لەسەر رێگای خێرای سلێمانی- كەركوك تەنكەرێك وەرگەڕاوە.
هەر بەپێی راگەیەنراوی پۆلیسی هاتوچۆی چەمچەماڵ بەهۆی ئەو رووداوە، شۆفێری تانكەرەكە گیانی لەدەستداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group