به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌نداوی دوكان هۆشداری ده‌دات، كه ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌هۆی زۆربوونی ئاوه‌وه رووداوه‌كه‌ی ساڵی 1988 دووباره ببێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌نداوی دوكان له‌نوسراوێكدا كه ئاراسته‌ی قائیمقامیه‌تی قه‌زای دوكان كراوه تێیدا ئاماژه به‌زۆربوونی ئاستی ئاوی به‌نداوه‌كه‌و مه‌ترسیه‌كانیشی كردوه‌و هاتووه، ئه‌مساڵ تێكڕای ئه‌و ئاوه‌ی هاتووه بۆ ده‌ریاچه‌كه له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا 160% ی تێكڕای ساڵانه‌ی تێپه‌ڕاندووه، بۆیه ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌مساڵ ده‌ریاچه‌كه پڕببێت و هه‌مان رووداوی ساڵی 1988 دوباره‌بێته‌وه.
روونیشكراوه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی رێڕه‌وی روباره‌كه به‌هۆی ئه‌و هه‌موو زیاده‌ڕۆیانه‌ی كراوه‌ته‌سه‌ری رێڕهوهكهی به‌رته‌سك بۆته‌وه، بۆیه ئاگادارتان ده‌كه‌ین له‌ئه‌گه‌ری روودانی هه‌ر مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر كه‌ناری رووباره‌كه‌و زیانگه‌یاندن به‌هاوڵاتییان و موڵك و ماڵیان، كاری پێویست ئه‌نجامبدرێت له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان و له‌ئاماده‌باشیدابن بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو كه رووبدات تاوه‌كو به‌رپرسیارێتی نه‌خرێته ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌ت له‌پاشه‌ڕۆژدا.
له‌لایه‌كى تره‌وه، قائیمقامیه‌تی قه‌زاى دوكان هه‌ریه‌ك له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی قه‌زاكه‌ی ئاگاداركردۆته‌وه له‌ئاماده‌باشیدابن بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو.