پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا به‌هۆى ئیسلامه‌وه 14 په‌رله‌مانتار و راوێژكارى ده‌ركرد
06/03/2019 جیهان
نه‌وا
رۆژنامه‌ى ئیندپێندنتى به‌ریتانى بڵاویكردوه‌ته‌وه، پارتی پارێزگارانى به‌ریتانیا، كه حزبى ده‌سه‌ڵاتدارى ئه‌و وڵاته‌یه، به‌هۆى بڵاوكردنه‌وه‌ى پۆست و كۆمێنتى نه‌شیاو له‌سه‌ر ئایینى ئیسلام و موسڵمانان، 14 په‌رله‌مانتار و راوێژكارى له ریزه‌كانی ده‌ركردوه.
رۆژنامه‌كه له‌زارى وته‌بێژێكى ئه‌و حزبه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه، به‌دواداچونیان كردوه و بۆیان ده‌ركه‌وتوه چه‌ند ئه‌ندامێكى حزب له ره‌گه‌زپه‌رستیه‌وه تێوه‌گلاون، كه له‌حزبه‌كه‌یاندا جێى نابێته‌وه، بۆیه 14 په‌رله‌مانتار و راوێژكار، ده‌ركراون.
ئیندپێندنت ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، هه‌ندێك له‌و پۆستانه له فه‌یسبوك بڵاوكراونه‌ته‌وه و تێیدا داواكراوه روبه‌ڕوى په‌رله‌مانتارو به‌رپرسه موسڵمانه‌كان ببنه‌وه بۆ جێهێشتنى پۆسته‌كانیان و داواش له حكومه‌ت كراوه سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كانى به‌ریتانیا لاببات، هه‌روه‌ها ساجید جافید وه‌زیرى ناوخۆى به‌ریتانیا به "ئه‌سپى ته‌ڕواده" ناوبراوه.
پێشتریش چه‌ندینجار "ئه‌نجومه‌نى موسڵمانانى به‌ریتانیا" كه گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌ى موسڵمانانه له به‌ریتانیادا، داواى له پارتی پارێزگاران كردبوو لێكۆڵینه‌وه له بڵاوبوونه‌وه‌ى دیارده‌ى ئیسلامۆفۆبیا له‌نێوان ئه‌ندامانى حزبه‌كه‌ى بكات.