نەوا-
مازن عەلوش بەڕێوەبەری گشتیی دەروازە سنورییەكان و گومرگەكانی سوریا رایگەیاندوە، لەچوارچێوەی كارەكانی پەرەپێدانی ژێرخانی دەروازە سنورییەكان، لەدەروازەی سنوریی قامیشلۆ-نسێبین دەست بەكارەكانی هەڵكەندن، رێكخستنی زەوی و ئامادەكارییە تەكنیكییەكان كراوە كە بەشێكە لە پلانێكی گشتگیر سەبارەت بە نوێكردنەوەو پەرەپێدانی ژێرخانی دەروازە سنورییەكان لەسەر بنەمای بەرنامە تەكنیكی و جێبەجێكارییەكان.
بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی سوریا وتوشیەتی: بەفەرمی دەستبەكارەكانی بنیاتنان و ئامادەكردنی دەروازەی سنوریی قامیشلۆ-نسێبین دەكەن كە سوریاو توركیا بە یەكەوە دەبەستێتەوە، ئەم دەروازەیە دەبێتە حەوتەمین خاڵی پەڕینەوەی سنوری لەنێوان هەردوو وڵاتدا.