نه‌وا
وه‌زیری ناوخۆی توركیا ده‌ڵێت "پشتیوان به‌خوا له‌گه‌ڵ ئێران‌دا به‌یه‌كه‌وه ئۆپه‌راسیۆن بۆسه‌ر په‌كه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ین".
سوله‌یمان سۆیلۆ وه‌زیری ناوخۆی توركیا ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی باكوری كوردستان و توركیا، كه بڕیاره رۆژی 31-3-2019 به‌ڕێوه‌بچێت، وتی "ئه‌گه‌ر بێت‌و له 31ی ئاداردا لاواز بین، ئه‌وا ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" و پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه"ی تیادایه، بۆ چوار ساڵ و شه‌ش مانگ توركیا ده‌كاته زیندان و ژه‌هری به‌سه‌ردا ده‌بارێنێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌وه‌ی له 24ی حوزه‌یراندا هه‌ده‌په‌ی برده په‌رله‌مان، جه‌هه‌په و كڵچدارئۆغڵو بوو. به‌رپرسیارێتی ئه‌وه‌ش له‌م دونیا و ئه‌و دونیایه‌شدا، له ئه‌ستۆی ئه‌وانه.
وه‌زیری ناوخۆی توركیا ئه‌وه‌شی وتوه "94 سه‌رۆك شاره‌وانی به‌هۆی ئه‌وه‌ی له تیرۆره‌وه تێوه‌گلاون، دورخراونه‌ته‌وه، دوو بۆ سێ سه‌رۆك شاره‌وانی هه‌ن تێوه‌نه‌گلاون، ئه‌وانمان دورنه‌خستوه‌ته‌وه و ده‌ستمان وه‌رنه‌داوه‌ته كاره‌كانیان، خۆیان ئه‌وانیان وه‌لانا".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتوشیه‌تی "پشتیوان به‌خوا له‌گه‌ڵ ئێران‌دا به‌یه‌كه‌وه ئۆپه‌راسیۆن بۆسه‌ر په‌كه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ین".