نه‌وا-هاشم عه‌لی-هه‌ڵه‌بجه
ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ڵه‌بجه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كرایه‌وه و یه‌كه‌م پاسپۆرتیش بۆ هاووڵاتییه‌كی پارێزگاكه ده‌ركرا.
له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌دا، كه ئه‌حمه‌د عه‌بدولستار به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پاسپۆرت له عیراق ئاماده‌ی بوو، ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرت له پارێزگاكه‌دا هه‌نگاوێكی گرنگه و له‌مه‌ودوا هه‌موو هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان ده‌توانن پاسپۆرت وه‌ربگرن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ هاووڵاتیانی هه‌ڵه‌بجه سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان كرد و بۆ یه‌كه‌مجار پاسپۆرتیان بۆ ده‌ركرا و هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عیراق به‌ناوی پارێزگاكه‌ی خۆیانه‌وه پاسپۆرتیان پێده‌درێت.