بزوتنەوەی گۆڕان رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

17/04/2019

 

خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان رەتیدەكاتەوە، ئەو لیست و ناوانەی وەك كاندیدی بزوتنەوەكەیان بۆ پۆستە وەزارییەكان بڵاو دەكرێنەوە رای فەرمی گۆڕان بێت.
رۆژی چوارشەممە (17/4/2019) خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند؛ ماوەیەكە كەناڵەكانی راگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، لیست و ناوی جۆراوجۆر بڵاودەكەنەوە، بەناوی ئەوەی ئەو ناوانە كاندیدی گۆڕانن بۆ پۆستە وەزاریەكان.
لەو رووەوە رایگەیاندووە: هەرچی ناوی لەم جۆرە بڵاوبوەتەوە لە رابردودا، رای فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان نییە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group