هۆكاری رووداوەكەی سیتی سینەما ئاشكرا دەكرێت

07/06/2019

نەوا


وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، دوای ئەوەی هاوڵاتیەك لەگەڵ یەكێك لە كارمەندانی سیتی سینەما بووەتە شەڕیان، پەنای بۆ چەك بردووە و تەقەی كردووە.
سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندوە: شەوی پێنجشەممە هاووڵاتییەك لەگەڵ یەكێك لە كارمەندانی سیتی سینەما دەبێتە شەڕیان و هاووڵاتییەكە پەنا بۆ چەك دەبات و تەقەدەكات، بەوهۆیەشەوە دوو هاووڵاتی بەسوكی برینداربوون.
وتیشی: تۆمەتبارەكە دوای رووداوەكە لەشوێنەكە هەڵهاتووە، بەڵام ناوو ناونیشانی لای پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group