نه‌وا
به‌هۆى ئه‌وه‌ى بڕگه‌ى تایبه‌ت به راده‌ستكردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان نه‌خراوه‌ته ناو هه‌مواری بودجه‌وه، شه‌ڕى ده‌سته‌ویه‌خه له‌نێوان ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاردا دروستبوو، په‌رله‌مانتارێكیش سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه پاره‌ى گه‌لیان دزیوه و ئێستاش داهاتی نه‌وتی عیراق ده‌ده‌ن به هه‌رێمى كوردستان.
به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵی ناو په‌رله‌مانى عیراق، له‌دانیشتنى ئه‌مڕۆدا كه تایبه‌ت بووه به‌درێژكردنه‌وه‌ى كارى به‌ڕێوه‌بردن به‌وه‌كاله‌ت و هه‌موارى یه‌كه‌مى یاساى بودجه‌ی 2019ی عیراق، به‌هۆى ئه‌وه‌ى بابه‌تى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان نه‌خرایه چوارچێوه‌ى هه‌مواره‌كه‌وه، شه‌ڕ له‌نێوان ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاراندا دروستبوه.
ئه‌وه‌ش هاتووه، شه‌ڕه‌كه زیاتر له‌نێوان په‌رله‌مانتار ئیبراهیم یوسف كلابى و سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌ماندا بوه و ناوبراو تۆمه‌تبارى كردون به‌وه‌ى پاره‌ى گه‌لى عیراق ده‌دزن و ئێستاش داهاتی نه‌وت راده‌ستى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن.
به‌پێى هه‌مان ئه‌و زانیاریانه، دواتر شه‌ڕه‌كه گوازراوه‌ته‌وه كافتریاى په‌له‌مان و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار ناڕازیى بوون به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ى بڕگه‌ى راده‌ستكردنى نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه له بودجه‌دا باس نه‌كراوه.
لاى خۆیشیه‌وه سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین ئه‌ندامی فراكسیۆنی ئاینده له‌په‌رله‌مانى عیراق ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، ئه‌مڕۆ خه‌ریك بوو موچه‌ى فه‌ره‌مانبه‌رانى هه‌رێم ببڕدرێت و پێشنیارى یاساى بودجه مه‌ترسى له‌سه‌ر بڕینى موچه دروستده‌كات ئه‌وه‌ش به‌هۆى ناكارایى و شكستى وه‌زیرى دارایى عیراقه له‌چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كان له‌ناویاندا داواكردن له حكومه‌تی هه‌رێم به راده‌ستكردنی داتاى فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به عیراق.