نەوا-
باڵوێزخانەو كونسوڵخانەی ئەمریكا لەعیراق و هەرێمی كوردستان هۆشداری بەهاووڵاتیانی دەدەن و دەڵێت، بەهۆی ئاڵۆزییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ژینگەی ئەمنی ئاڵۆزە لەگەڵ ئەگەری پەرەسەندنی پێشبینینەكراو.
وتیشی، ئەمریكییەكان كە ئێستا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدان، پێویستە وریایییەكی زیاتریان هەبێت و ئاگاداری هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان و داخستنی ئاسمانی و پچڕانی گەشتەكان بن.
راشیگەیاندووە، حوسییەكانی پاڵپشتیكراو لەلایەن ئێرانەوە دەستیان بەشەڕو پێكدادان لەدژی سعودیە كردووە، لەناویاندا فڕۆكەخانە مەدەنییەكان، ئەم ململانێ سەربازییە توانای پەرەسەندنی خێرای هەیە.
ئاشكراشكراوە، ئەو ئەمریكییانەی كە گەشت دەكەن بۆ ناوچەكە یان دەگەڕێنەوە، پێویستە چاودێری زانیارییەكانی فڕۆكەخانەو كارەكانی هێڵی ئاسمانی بكەن.
لەهۆشدارییەكەدا ئەوەش هاتووە، دامەزراوە دیپلۆماسییەكانی ئەمریكا، لەوانەش دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، كراونەتە ئامانج، ئێران و گروپەكانی پشتیوانی ئێران لەوانەیە بەرژەوەندییەكانی دیكەی ئەمریكا بكەنە ئامانج لەدەرەوەی وڵات یان لەشوێنەكانی پەیوەست بە ئەمریكاو ئەمریكییەكان لەسەرانسەری جیهان، لەوانەش بازرگانییەكانی ئەمریكا و دامەزراوەكانی تر.