بانكی رەشید بری 30 ملیۆن دینار بە قەرز دەداتە هاوڵاتیان و فەرمانبەران

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
بانكی ڕەشید رایگەیاند، پرۆسەی پێدانی قەرزی تایبەت بە كڕینی سیستەمی وزەی خۆری بە هاوكاری بانكی ناوەندیی عێراق دەستپێكردووە، كە ئاستی قەرزەكە دەگاتە 30 ملیۆن دینار.
ئەمڕۆ یەكشەممە، بانكی ڕەشید لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، ئەم قەرزانە هاووڵاتییان و فەرمانبەران دەگرێتەوە و بە ڕێژەی سوودی ساڵانەی3% دەدرێت، هاوكات، ماوەی دانەوەی قەرزەكە حەوت ساڵە و ماوەی مۆڵەتی دەستپێكردنی دانەوەش شەش مانگ دەبێت.
ئاماژە یەوەشدراوە، ئەم دەستپێشخەرییە لە چوارچێوەی هەوڵەكاندا دێت بۆ پاڵپشتیكردنی بەكارهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر و كەمكردنەوەی پشتبەستن بە سەرچاوە نەریتییەكانی وزە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group