دەرمانی بۆنخۆشكردنی غازاتی ناو سك كەوتە بازاڕەوە
    12/07/2019 هەمەڕەنگ    
     
    
     
    
    كریستیان پۆینشواڵ داهێنەری دەرمانەكە  
    
   نەوا
كۆمپانیایەكی فەرەنسی دەرمانێكی خستوەتە بازاڕەوە كە بۆنی غازاتی ناو سك خۆش دەكات و بەكارهێنەر دەتوانێت جۆری بۆنەكە هەڵبژێرێت.
بیرۆكەی دروستكردنی ئەو دەرمانە بۆ ساڵی 2007 دەگەڕێتەوە، كە كریستیان پۆینشواڵ بانگەشەی ئەوەی كرد، كە دەرمانێكی دروست كردووە كە كۆتایی بە بۆنی غازاتی ناو سك دەهێنێت.
ناوبراو ئەو داهێنانەی خۆی بە كۆمپانیای لۆتین مالین فرۆشتەوە و ئەو كۆمپانیایەش دوای چەندین تاقیكردنەوە و وەرگرتنی مۆڵەتی پزیشكی دواجار توانی دەرمانەكە بخاتە بازاڕەوە.
بەرپرسانی كۆمپانیاكە باس لەوەدەكەن كە دەرمانەكە 100% سروشتیەوە و هیچ مادە و پێكهاتەیەكی كیمیایی تێدا بەكارنەهاتووە، هەروەك ئاماژە بەوەشدەكەن كە بە كارهێنەران دەتوانن بۆنەكان هەڵبژێرن، لەوانە بۆنی زەنجەبیڵ، شلیك و گوڵاو.
كۆمپانیاكە پارچەیەكی 60 دەنگی لەو دەرمانە بە 20 یۆرۆ خستوەتە بازاڕ و رایگەیاندووە تا ئێستا هیچ سكاڵایەكیان لە لایەن كڕیارانەوە بەدەست نەگەیشتووە.