سێشەممەی داهاتو تەرمی عەلی خامنەیی دەگەیەنرێتە عیراق

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
سەعد مەعن سەرپەرشتیاری لیژنەی راگەیاندنی رێوڕەسمی پێشوازیكردن لە تەرمی عەلی خامنەیی رابەری كۆچكردوی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، ئێوارەی رۆژی سێشەممەی داهاتو  تەرمی خامنەیی دەگاتە عیراق و دەبرێتە نەجەف و كەربەلا.
مەعن راشیگەیاندوە، مەراسیمەكە لە شەقامی كوفەوە بەرەو مەیدانی سەدرەین بەڕێوەدەچێت و تێیدا هاوڵاتیین بۆ كۆتاجار ماڵئاوایی لە تەرمەكە دەكەن، دواتر بەرەو شاری كەربەلا دەگوازرێتەوە، پێشبینی دەكرێت ملیۆنان كەس لە ناوخۆ و دەرەوەی عیراق ئامادەی رێوڕەسمەكە بن و بۆ ئەم مەبەستەش پلانێكی ئەمنی تۆكمە داڕێژراوە بۆ پاراستنی سەلامەتی بەشداربوان و رێكخستنی هاتوچۆ لە شارەكانی نەجەف و كەربەلا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group