هەولێر.. دوو كەس بە 10 كیلۆگرام مادەی هۆشبەرەوە دەستگیركران

23/07/2019

نەوا
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی سەر بە ئاژانسی پاراستن رایگەیاند، لە كۆمەڵگەی پیرزینی شاری هەولێر 10 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆین دەستی بەسەردا گیراوە.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی  ماددە هۆشبەرەكان باسی لەوەشكردووە، لە ئۆپەراسیۆنەكەیاندا، دوو كەس دەستگیركراون، كە ماددە هۆشبەرەكەیان پێبووە.
راشیگەیاندووە، ئەو دوو تۆمەتبارە بە رەگەز ئێرانین و بە پێی یاسای 14 بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان دراونەتە دادگا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group