سلێمانی.. هاوردەكردنی مریشك قەدەغە دەكرێت

24/07/2019

نەوا
بەمەبەستی پاڵپشتیكردنی كێڵگە پەلەوەرییەكان و دابینكردنی پێداویستی ناوخۆ، لە سلێمانی هاوردەكردنی مریشك قەدەغە دەكرێت.
رۆژی چوارشەممە ئاوات محەمەد، قائیمقام لە دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەگەڵ نوێنەری بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاسایشی ئابووری، كشتوكاڵ، كوالێتی كۆنترۆڵ، چاودێری بازرگانی و عەلوەی سلێمانی كۆبوەوە.
دوای كۆبونەوەكە رزگار حەمد، جێگری بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی زیادبوون پڕكردنەوەی بازاڕەكان بەبەرهەمی ناوخۆی مریشك، ‌لیژنەی دیاریكردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەر بڕیاریداوە بە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی مریشك بۆ شاری سلێمانی.
راشیگەیاند: بڕیارەكە لەسەر بنەمای پاڵپشتی كردنی بەرهەمی ناوخۆ و ساغكردنەوەی مریشكی كێڵگە پەلەوەرییەكانی شاری سلێمانی دراوە.
وتیشی: بۆ پاڵپشتی بەرهەمی ناوخۆ لەلایەك و خۆپاراستن لە هەندێك نەخۆشی پەلەوەری وڵاتان لەلایەكی ترەوە، پێشتر بڕیار درابوو رێگری لە هاوردە كردنی مرریشكی زیندوو بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group