نەوا
پێشبینی دەكرێت رۆژی شەممە پلەكانی گەرما بە بەراورد لەگەڵ رۆژی هەینی نزمببنەوە.
بەپێی راگەیەنراوێكی كەشناسی هەرێم، رۆژی شەممە 10 ی ئاب بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 42، لە سلێمانی 20، لە دهۆك 41 و لە كەركوكیش 45 پلەی سیلیزی دەبێت.
بە بەراورد لەگەڵ بەرزترین پلەكانی گەرمای رۆژی هەینی، رۆژی شەممە پلەكانی گەرما یەك بۆ دوو پلە نزمدەبنەوە.
سەبارەت بە خێرایی باش پێشبینی كراوە لە سەرجەم ناوچەكانی باشوری كوردستان خێرایی با لە نێوان 5 بۆ 15 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا بێت.