نەوا-
سەیوان عەلی بریكاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، چاوەڕێ دەكرێت دوای 10ی مانگ نمرەی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا رەوانە بكرێت و لەم مانگەشدا زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدەدرێت.
بریكاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان ئاماژەشیكردوە، وادەی پەڵپگرتن لە ئەنجامەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی خولی دوەم كۆتاییهاتوە دوو رۆژی پێویستەو دوای ئەوە نمرەكان رێكدەخەن، بۆیە دوای 10ی ئەم مانگە هەوڵدەدەن بۆ ناردنی نمرەكان بۆ وەزارەتی خوێندن باڵاو توێژینەوەی زانستی، لەگەڵیاندا قسەیان كردوەو چاوەڕێ دەكرێت لە رۆژی 20/9 زانكۆلاین بكرێتەوە بۆ ئەوەی قوتابیان داواكاری پێشكەش بكەن بۆ زانكۆ و پەیمانگاكان.
بریكاری وەزارەتی پەروەردە راشیگەیاندوە، بۆ لێدانی زەنگی ساڵی نوێی خوێندن ئامادەكاری تەواوكراوە چاوەڕێ دەكرێت دوای 20ی مانگ خوێندن دەستپێبكات.