ئیستانبوڵ نازناوی سووپەری ئەوروپی دەبەخشێت

14/08/2019 وەرزش

نەوا
ئەمشەو لە شاری ئیستانبوڵی پایتەختی گەشتیاریی توركیا، هەردو یانەی لیڤەرپوڵ و چێڵسی ئینگلیزی یاری كۆتایی سۆپەری ئەوروپی ئەنجام دەدەن.
یارییەكە سەعات 10ی شەو بە كاتی هەرێمی كوردستان، بە فیكەی خانمە ناوبژیوانی فەرەنسی ستیفانی فراپارت دەستپێدەكات و یاریگای بەشكیتاش  ڤۆدافۆن پارك، دەبێتە شانۆی ململانێی روبەڕوبونەوەكەی بلوز و ریدز.
یانەی لیڤەرپوڵ وەك پاڵەوانی چامپیۆنسلیگ و یانەی چێڵسی وەك پاڵەوانی یۆرۆپالیگ بەشداری یارییەكە دەكەن.
پێش یارییەكە، یۆرگن كڵوپ راهێنەری ریدز، رایگەیاند:  ئیسته‌نبۆل بۆ ئێمه‌ زۆر گرنگه‌، جێگه‌ی خۆی له‌ دڵی هه‌مو هانده‌رێكی لیڤه‌رپوڵدا هه‌یه‌ و كه‌س ناتوانێت ئه‌وه‌ له‌بیر بكات كه‌ له‌ یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگی 2005 له‌م شاره‌ روویدا.
لایخۆیەوە فرانك لامپارد، راهێنەری بلوز وتی: ئەگەر هەمو توانای خۆمان بەکاربهێنین دەتوانین نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا بە دەستبهێنین.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group